سێ كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر كه نه‌وتی عێراق و سعودییه‌یان هه‌ڵگرتبوو، به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕین.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، سێ كه‌شتیی گەورەى نه‌وتهه‌ڵگر، كه دوو ملیۆن نه‌وتی خاوی عێراق و چوار ملیۆن نه‌وتی سعودییه‌یان هه‌ڵگرتبوو، گه‌روی هورمزیان تێپه‌ڕاندووه به‌ره‌و بازاڕه‌كانی جیهان.
به گوێره‌ی ژماره و زانیاری ناوه‌نده كه‌شتییوانیه‌كان، به‌هۆی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه نزیكه‌ی 12 كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر گه‌روی هورمزیان تێپه‌ڕاندووه و جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی له ڕێڕه‌وه ده‌ریاییه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاسایی بووه‌ته‌وه.