بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، بڕیارە سبەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بگەڕێتەوە ئەنقەرە و بە سەردانێکی فەرمی سەردانی تورکیا بکات، تاوەکو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
تەوەری سەرەکیی دانوستانەکانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ لایەنی تورکی بریتی دەبن لە تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی، هاوکارییە ئابوورییەکان و پرسە سیاسییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات. هەروەها هەوڵدان بۆ ئاستی بەرزکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بەهێزکردنی وەبەرهێنان بەشێکی گرنگی ئەجێندای سەردانەکەی پێکدەهێنن.
ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیران دوای ئەوە دێت کە پێشتر شاندێکی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی تورکیایان کردبوو؛ بە مەبەستی ڕێککەوتن و دیاریکردنی میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکان و بۆرییەکانی تورکیاوە.