محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران، له وتارێكدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ـی نیسانی 2026 له گۆڤاری " Foreign Affairs" بڵاویكردووه‌ته‌وه، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی پێنج خاڵیی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا خستووه‌ته‌ڕوو، داواشیی كردووه هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنێكی ئاشتیی هه‌مه‌لایه‌نه بكه‌ن.
جەواد زەریف ده‌ڵێت: "پێویسته ململانێكان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك ئاگربه‌ستی كاتی".
گوتوشیه‌تی "پێویستە هەردوو وڵات ئەم کارەساتە وەک دەرفەتێک بۆ کۆتاییهێنان بە دوژمنایەتییەکی 47 ساڵە ببینن".
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، جه‌نگه‌كه نیشانی‌دا، كه ناتوانرێت لە ڕووی سەربازییەوە بەرنامە موشەکیی و ئەتۆمیەکانی ئێران بوەستێنرێت.
داواشی كردووه، ئێران گه‌رووی هورمز بكاته‌وه و له به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه هه‌ڵبگرێت.