موحسین ئێژەیی ڕایگەیاند، ئەوانەی دژی ئاسایشی خەڵک و سەقامگیری وڵات هەنگاو دەنێن، نابێت چاوەڕوانی پارێزراوی ماڵ و داراییەکانیان بن.
غوڵامحوسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران دەڵێت، بە گوێرەی یاسای "سزادانی سیخوڕی"، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی تۆمەتبارەکان، وەک قەرەبوویەک بۆ ئەوە وڵاتە جێبەجێ دەکرێت.
ئێژەیی جەختی کردەوە، "ئەم هەنگاوە دادپەروەریی ڕاستەقینەیە و هێزە یاساییەکان ڕاسپێردراون بە زووترین کات چارەنووسی ئەو داراییانە یەکلا بکەنەوە کە پێشتر دەستیان بەسەردا گیراوە".
ئێژەیی ئاماژەی بەوە شکرد، "ئەو کەسانەی لە ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات هاوکاری وڵاتانی دەرەکی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن، دەبێت باجی کارەکانیان بدەن و سامانەکانیان بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکان بەکاردەهێنرێت".