تائێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار زیندانیكراوی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌عد مه‌عن سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرسی راگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و داعشه زیندانیانه له سوریاوه بۆ عێراق، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی حكومه‌تی عێراقه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.
ده‌شڵێت، له رێگه‌ی پاس و فڕۆكه‌وه زیندانیه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق.
دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی عێراقیش ئاشكرایكرد، ده‌ستیانكردووه به دادگاییكردنی نزیكه‌ی هه‌زارو 400 له‌و زیندانیه داعشانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێن، ئه‌و زیندانیانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق، عێراقی و سوری و هاوڵاتی چه‌ندین وڵاتانی دیكه‌یان تێدایه.