ڕاستەوخۆ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی: دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن

reset font size increase font size

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد جارێکی دیکە داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات به‌ خێرایی عێراق جێبهێڵن .

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاندووه‌، بەهۆی هێرشی بەربڵاوی گروپە چەکدارەکان بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیا جیاکان، پێویسته‌ هاوڵاتیانی ئه‌مریكی دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.

دەشڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگه‌ی وڵاتانی ئوردن، سعودیە، تورکیا و کوەیت، كه‌ سنوورە وشکانییەکان بە کراوەیی ماونەتەوە، عێراق بەجێبهێڵن.

پێشتریش باڵیۆزخانه‌كه‌ داوایكردبوو، هاوڵاتیانی ئه‌مریكی عێراق جێبهێڵن یاخود ڕوو له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان بكه‌ن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.