یڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم له پیرمام كۆببنه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پیرمام درێژكراوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوی سه‌رۆكانی پارتی و یه‌كێتییه له‌سه‌ر هه‌مان پرس.
دوێنێ مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لەسەر هیچ کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، وەک پارتی پێشنیازیان کردووە، کاندیدی سەرۆککۆمار بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان، یان پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی بەغدا یەکلایی بکرێتەوە، چونکە ئەو پۆستە مافی کوردە، نەک لایەنێکی دیاریکراو.
ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌گه‌ن به رێككه‌وتن ئه‌وا هه‌رلایه‌نه‌و به كاندیدی خۆی ده‌چێته كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ پۆستی سەرۆککۆمار 19 کاندید کێبڕکێ دەکەن، دیارترینیان فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانه.