ڕاستەوخۆ

لە سبەینێوە دوو کۆمپانیا گەنمی زیادەی جوتیاران دەکڕنەوە و ڕەوانەی دەرەوەی دەکەن

reset font size increase font size

لەکاتێکدا کەرتی کشتوکاڵ و دۆخی ئابووریی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی پڕ لە قەیراندا تێپەڕ دەبێت، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی بۆ پاڵپشتیی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ وەبەرهێنی ناوخۆیی ڕادەگەیەنێت.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سبەینێ دووشەممە 20ی تەممووزی 2026ەوە، دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت دەست دەکەن بە وەرگرتن و کڕینەوەی تەواوی ئەو گەنمە زیادەیەی جوتیاران، کە پێشتر لەلایەن حکومەتەوە لە چوارچێوەی سایلۆ فەرمییەکاندا وەرنەگیراوە و ماوەتەوە، بۆ ئەوەی دواتر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، وردەکاریی دارایی و لۆجستیی پرۆسەکەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند: "هەر تۆنێک گەنمی جوتیاران بە بڕی ٤٠٠ هەزار دینار لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەوە دەکڕدرێتەوە، پرۆسەکە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. جوتیاران دەتوانن بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و جوگرافیای خۆیان، پەیوەندی بە لق و نوێنەرایەتیی ئەو کۆمپانیایانەوە بکەن بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان".

ئەم هەنگاوە نوێیە لە کاتێکدا دێت، کە بەشێک لە جوتیارانی هەرێم، بەتایبەت لە ناوچەکانی وەک دەشتی هەولێر، سلێمانی و دەوروبەری هەڵەبجە، بەدەست ساغنەبوونەوەی تەواوی بەرهەمی ساڵانەی گەنم و دابینکردنی سووتەمەنییەوە دەناڵێنن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان جەختی کردەوە، کە ئەم بڕیارە و هەناردەکردنی گەنم بۆ دەرەوە، لە چوارچێوەی ستراتیژی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم و ڕەخساندنی بازاڕی شیاو و گونجاوە بۆ جوتیاران، تاوەکو ڕێگری لە زەرەرمەندبوونی کەرتی تایبەت و سێکتەری خۆراک لە ناوخۆدا بکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.