ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی پەیامنێران: لە شەش مانگدا 36 پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراون

reset font size increase font size

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026ی لەسەر دۆخی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا ئامارێکی نوێی پێشێلکارییەکانی خستە ڕوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی پەیامنێران، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 36 پێشێلکاریی جۆراوجۆر دژی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا جۆری پێشێلکارییەکانی بەم شێوەیە پۆلین کردووە: "26 حاڵەتی ڕێگری و پێشێلکاری بەرامبەر تیمەکانی ڕاگەیاندن لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکاندا تۆمارکراون، هەروەها چوار حاڵەتی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ڕۆژنامەنووسان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشاد سێ حاڵەتی دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا تۆمارکراوە، دوو حاڵەتی داخستنی کەناڵی میدیاییش لەم ماوەیەدا ڕوویانداوە".

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە بەشێکی گرنگی ڕاپۆرتەکەیدا هۆشداریی توندی دایە خودی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان.

ڕێکخراوەکە داوای کرد، پێویستە میدیاکان پابەندی تەواوی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەنووسی بن و هۆشداری دا لەوەی: "هەندێک لە دەزگا میدیاییەکان لە کاتی ڕوودانی ڕووداوە نائاسایی و ئەمنییەکاندا (کە ئاماژەیە بۆ هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر و سلێمانی)، بنەما و ئیتیکی پیشەیی پێشێل دەکەن".

ڕێکخراوەکە داوای کرد لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی ڕاستگۆیی ڕۆژنامەنووسی، میدیاکان دوور بکەونەوە لە شێواندنی ڕاستییەکان و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست لە کاتی قەیرانەکاندا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.