ڕاستەوخۆ

هێلین ئومید: پڕۆسەی چارەسەری بە سەپاندنی تاکلایەنە بەڕێوە ناچێت

reset font size increase font size

هێلین ئومید، ئەندامی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەڤزیۆنی 'میدیا هابەر' ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی وەک بزوتنەوە هەنگاوی پێویستیان بۆ پێشخستنی پڕۆسەی چارەسەری ناوە، بەڵام پڕۆسەکە بە سەپاندنی تاکلایەنە بەڕێوە ناچێت.

هێلین ئومید جەختی لەوە کردەوە، ئەو لایەنانەی دەیانەوێت پڕۆسەی چارەسەری گەشە بکات، پێویستە هەڵوێستیان بەرانبەر بە عەبدوڵا ئۆجالان بگۆڕن.

ئەندامەکەی تەڤگەی ئازادی ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای بوونی پڕۆسەی چارەسەری، بەڵام دوو مانگە هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئۆجالاندا ئەنجام نەدراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەم دۆخە دەیسەلمێنێت هێشتا گۆشەگیری بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە هەلومەرجەکانی گرتووخانەی ئیمراڵی دروست نەبووە.

هەرێمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.