گەیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە قەزای پێنجوێن بە قۆناغی پێگەیشتن، بووەتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ سەدان و هەزاران کەس، بە جۆرێک کرێکاران لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕوویان لەو قەزایە کردووە.
جوتیارانی سنورەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمی کشتوکاڵی قەزای پێنجوێن زۆر لە پێویستیی بازاڕی هەرێمی کوردستان زیاترە، و سەرەڕای دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆ، بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکان بۆ شارەکانی تری عێراق دەگوازرێنەوە و ڕوانەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکرێن.