ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

reset font size increase font size

بەگوێرەی لێدوانی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی کە لە پەروین بوڵدان و میتحات سانجار پێکدێت دوا نیوه‌ڕۆ ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تایپ ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
لە کاتی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتییەوە ئەمە چوارەمین کۆبوونەوەی نێوان شاندی دەم پارتی و ئەردۆغانە.
دوابەدوای راگەیاندنەکەی نومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان کە ئاماژەی بە تەواوبوونی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن کردبوو ڕاگەیەندرا کە بڕیارە شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان کۆببنەوە.
 تائێستا هیچ زانیارییەک له‌باره‌ی بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکه‌ی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان نەخراوەتەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.