ڕاستەوخۆ

ژیانی جەلادەت بەدرخان لە جزیری باکووری کوردستان نمایش کرا

reset font size increase font size

لە شاری جزیری باکووری کوردستان، لە چوارچێوەی چالاکییە کلتوورییەکاندا، شانۆگەریی 'هاوار'، کە باس لە ژیان و بەرهەمەکانی جەلادەت عەلی بەدرخان دەکات، نمایش کرا و پێشوازییەکی زۆری لێ کرا.

لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی شارەوانی جزیرێ، لە چوارچێوەی 12هەمین فێستیڤاڵی کلتوور، هونەر و زمانی جزیرێدا، شانۆگەریی 'هاوار' لەلایەن ئایهان ئەرکمەن، هونەرمەند و یاسایی پێشکەش کرا. لە نمایشەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادە بوون.

هونەرمەند ئایهان ئەرکمەن، کە ماوەیەکی زۆرە وەک چیرۆکخوان و شانۆکار کار دەکات، لەم بەرهەمە نوێیەیدا تیشکی خستووەتە سەر گۆڤاری 'هاوار' و کەسایەتیی جەلادەت عەلی بەدرخان. شانۆگەرییەکە بە زمانێکی هونەری، باس لە ژیانی بەدرخان لە شام، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی و هەوڵە بێوچانەکانی بۆ داڕشتنی بنەماکانی زمان و وێژەی کوردی دەکات.

ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لە کۆمەڵەی 'برجا بەلەک' بۆ زمان و کلتوور، سەبارەت بە گرنگیی ئەم نمایشە ڕایانگەیاند، ئامانجیان زیندووکردنەوەی میراتی ڕۆشنبیریی کوردە و گوتیان: "ئەم شانۆگەرییە تەنیا گێڕانەوەی مێژوو نییە، بەڵکو بەستنەوەی نەوەی نوێیە بەو خەباتە فیکرییەی، کە لە گۆڤاری هاوارەوە دەستی پێ کرد".

هەر لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکەدا، لە پارکی 'چارکەنداڵ' چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بۆ منداڵان ڕێکخران، لەوانە وۆرک شۆپی وێنەکێشان و یاریی فۆلکلۆری، کە بە چڕینی گۆرانیی کوردی و خۆشی و شادی کۆتاییان هات.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.