ڕاستەوخۆ

مەزڵووم عەبدی و بەڕێوەبەری ناوچەی کۆبانێ کۆبوونەوە

reset font size increase font size

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوچەی کۆبانێ کۆبووەوە و تێیدا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئەمنی بۆ شارەکە و دەوروبەری تاوتوێ کران.

لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی (هەسەدە) پێشوازی لە ئیبراهیم موسلیم بەڕێوەبەری ناوچەی کۆبانێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەنوەر موسلیم سەرۆکی پێشووی کانتۆنی کۆبانێ و مەجدەدین شێخ بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەکە ئامادەی بوون، باس لە دۆخی ئیداری و ئەمنیی ناوچەکە کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە ئاژانسی نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دیدارەکە ئەرێنی بووە و تێیدا ئیبراهیم موسلیم چەند پڕۆژەیەکی نوێی بۆ باشترکردنی کەرتی خزمەتگوزاری لە کۆبانێ پێشکەش کردووە.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە کاتی کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لەو پلان و پڕۆژانە کردووە و ڕایگەیاندووە: "پێویستە هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان لەو ناوچەیەی، کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە".

هەر لەو دیدارەدا، باس لەو ڕووداوانە کرا، کە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە سنووری کۆبانێ و ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕوویان داوە، هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی لایەنی ئەمنی و ئیداری کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر کێشەیەک، کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.