ڕاستەوخۆ

له‌ خورماتوو حه‌شدی شه‌عبیی بۆردومانكرا

reset font size increase font size

حه‌شدی شه‌عبیی له‌ سنووری قه‌زای خورماتوو بۆردومانكرا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

زولفه‌قار حه‌یده‌ر قائیمقامی خورماتوو له‌ لێدوانی بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو چوار هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی له‌ سنوره‌كه‌یان و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گای لیوای 52ی حه‌شدی شه‌عبیی كه‌ سه‌رجه‌میان توركمانن و باره‌گاكه‌یان ده‌كه‌وێته‌ نزیك شارۆچكه‌ی سلێمان به‌گی سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ زیانی مادی زۆر به‌ باره‌گاكه‌ گه‌یشتووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.