پۆلیسی ئاغجەلەر دەستگیرکردنی هاوڵاتیەکی بە تۆمەتی بڕینه‌وه‌ی دره‌خت راگەیاند.
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كیانه‌وه هاوڵاتیەک بەتۆمەتی داربڕین دەستگیرکراوه و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و دارە بڕدراوەکاندا.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراوە، لە سنوری قەزای ماوەت چەند درەختێک بڕدراون لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستی پێکردووە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەری ئەو کارە .
ده‌شڵێن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکان ڕێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.