ڕاستەوخۆ

چارەنووسی کچە ڤلۆگەرێکی کورد لە ورمێ نادیارە

reset font size increase font size

زیاتر لە مانگێکە کچە ڤلۆگەرێکی کورد بە ناوی حەدیس حەقیقی لە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، حەدیس حەقیقی، تەمەن 21 ساڵ و دانیشتووی شاری ورمێیە، لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ڕابردووەوە خۆی و باوکی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

جێی باسە تائێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون بڵاو نەکراوەتەوە.

هاوکات پەڕە تایبەتەکانی ئەو کچە کوردە ڤلۆگەرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستی بەسەرداگیراوەو بە زمانی فارسی لەسەری نوسراوە "ئەم پەیجە بە فەرمانی دادوەر بلۆک کراوە ".

کەس و کاری حەدیس ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەدواداچوونەکانیان لە ناوەندە دادوەریی و ئەمنییەکان بێ ئەنجام بووە و بەهۆی ڕێگرییەکانەوە نەیانتوانیوە هیچ پەیوەندییەکی پێوە بکەن، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای خێزانەکەی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ دروست کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.