پێشبینی ده‌كرێت گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، پاكستانیش پێشنیازیكردووه هه‌ر له ئیسلام ئاباد بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێتد پرێس له زاری دوو گه‌وره به‌رپرسی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، له ئێستادا واشنتۆن و تاران تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌ڕی دووه‌می ڕاسته‌وخۆی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجام بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنی كۆتایی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند، واشنتۆن و تاران ده‌یانه‌وێت گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكانیان ئه‌نجام بده‌ن، پاكستانیش پێشنیازیكردووه هه‌ر له ئیسلام ئاباد به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه ئایا له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام ده‌درێت یان جنێف.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزیش ڕایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوو تیمی دانوستانكاری ئه‌مریكا و ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسلام ئاباد به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبونی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان.
ڕۆژی 11ـى نیسان گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكانی ئه‌مریكا و ئێران له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان به‌ڕێوه‌چوو، بێ ئه‌نجام كۆتاییهات.