بەپێى زانیارییەکان ئەمرۆ خوێندکارێک هێرشیکردووەتە سەر قوتابخانەیەک لە شارەدێی سێڤیرێگی سەر بە شارى ڕحا لە باکورى کوردستان.
هەروەها، بەهۆى هێرشەکەوە 15 خوێندکار و دوو مامۆستا لە قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی و تەکنیکی ئەحمەد کۆیونجوی ئەنادۆڵ برینداربوون .
هاوکات، تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە ڕوون نییە، بەڵام تیمەکانى پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.