ڕاستەوخۆ

جوتیارانی کورد گردبونەووەو ڕێگای نێوان کەرکوک و موسڵیان داخست

Kirkkuk Kurdistan

reset font size increase font size

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی ئایاری 2026، جوتیارانی کورد لە گوندەکانی سنوری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بەهۆی ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ کارەکانیان، گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی ناڕەزایەتییان ئەنجامداو ڕێگەی سەرەکی و ستراتیژیی نێوان کەرکوک و مووسڵیان لە نزیک گوندی شەعەل بە تەواوی بەڕووی هاتوچۆدا داخست.

جوتیارانی ناوچەکە دەڵێن کە ڕێگرییەکان زیانی زۆریان لێداون و مەترسی لەسەر تێکچوونی بەرهەمەکانیان دروست کردووە، بۆیە وەک کاردانەوەیەک پەنایان بۆ داخستنی ڕێگەکە بردووە.

 لە هەمان کاتدا هێزێکی زۆری سوپای عێراق ڕەوانەی ناوچەکە کراون و هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران دەدەن، بەڵام جوتیاران لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایانگەیاندووە کە سوورن لەسەر داواکارییەکانیان و تاوەکو ڕێگەی فەرمی بۆ تێپەڕبوونی بەرهەمە کێڵگەییەکانیان نەکرێتەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەکە ناکەنەوە و کۆتایی بە چالاکییەکەیان ناهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.