ڕێژنه سهردار
پارێزهری نێرگز محهمهدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕایگەیاند، چالاكوانهكه له زیندان جهڵتهی دڵ لێی داوه و له ئێستادا دۆخی تهندروستی ناجێگیره.
چیرین ئەردەکانی، پارێزەری فەرەنسی ڕایگهیاند، دوو پارێزەرە ئێرانییەکەی و خوشکێکی، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو سەردانی نێرگزیان کردووە لە زیندانی ئەوین لە تاران و بە بینینی دۆخی تەندروستی تووشی شۆک بوون.
پارێزەرەکانی ئاشکرایانکردووە، نێرگز لە نێو زیندان تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش ڕێگری لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەکەن.
ئەردەکانی دەڵێت، "هاوکارەکانم کاتێک نێرگزیان بینیوە زۆر نیگەران بوون؛ کێشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ڕەنگی زۆر نائاسایی سپی بووە، تەنانەت نەیدەتوانی بەتەنیا بڕوات و پەرستارێک هاوکاری دەکرد".
ئاماژەیان بەوەکردووە، نێرگز محەمەدی پێی ڕاگەیاندوون کە لە 24ی ئازاردا، لەنێو زیندان بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک بێهۆش بووە، دوای پشکنین لە کلینیکی زیندانەکە، پزیشکێک پێی ڕاگەیاندووە ئەگەری زۆرە تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت.

هەروەها هۆشیاری دەداتە کۆمەڵەگەی نێوەدەوڵەتی، لەوەی ڕژێمی ئێران بیەوێت بەم پشتگوێخستنە نێرگز بکوژێت.
نێرگز محەمەد، بەهۆی چالاكییەكانی لە بواری داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادییەكانی ژنان و لەوانە ڕەخنەی لە سەركەوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی ئێران و پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و مافی هاوڵاتیان، لەم ساڵانەی دواییدا چەندینجار زیندانی كراوە و لە ئێستاشدا لە زیندانی ئهوینه له تاران.

ساڵی 2023 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بردەووە و بووە دووەم ژنی ئێرانی كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەباتەوە.
هەروەها یەکێکە لە دیارترین ئەو دەنگانەی پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، تەنانەت لەنێو زیندانیشەوە بەردەوام بوو لە ناردنی پەیام و بانگەشەکردن بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران.
جێی باسە، تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەم چالاکوانە نەداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و گوشارەکان، پەیوەندی پارێزەرە ناوخۆییەکانی لەگەڵ میدیاکاندا زۆر سنووردار کراوە.
