ماوەی زیاتر لە ساڵێکە پێدانی لۆگۆ بە تەکسییەکانی سلێمانی بەردەوامە و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٢٧ هەزار تەکسی لۆگۆیان وەرگرتووە.
دەشلێت پێدانی لۆگۆ وا دەکات کاری تەکسی بە فەرمیی بکرێت و هەموو کەس مافی ئەوەی نەبێت کارەکە بکات.