ڕاستەوخۆ

تۆڕی هاوپەیمانی 19: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 13هاووڵاتی خانەقین دەرچووە و دەبێت ئازادبکرێن

reset font size increase font size

سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی دژ بە سیاسەتی بەعەرەبکردن لە شاری خانەقین هەڵپەسێردرا، بەڵام فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٣ هاووڵاتی دەرچووە و چەند کەسێکیش دەستگیر کراون، لەوانەش هاووڵاتییەک کە تەنیا نووسراوی سەر دوکانەکەی لە عەرەبییەوە کردووە بە کوردی.

بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ ٣١ی ئابی ٢٠٢٦، خۆپیشاندانێک لە دژی پێشێلکردنی ماددەی ١٤٠ لە شارەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام ڕێکخەرانی بەیانیی ئەمڕۆ چالاکییەکەیان هەڵپەسارد.

 لە بەرامبەردا، تۆڕی هاوپەیمانی 19 (کە سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەکات) نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای کرد دەستبەجێ دەستگیرکراوان ئازاد بكرێن، ڕێکارە یاساییەکان بەرانبەر چالاکوانان ڕابگیرێن و ڕێز لە مافی ئازادیی ڕادەربڕین بگرێت کە دەستووری عێراق و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان زامنیان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.