ڕاستەوخۆ

بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە دێرەزوور پێنج کەس بوونە قوربانی

reset font size increase font size

له‌ سنووری دێرزوور مینێك به‌ ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

قایمقامیەتی دێرەزۆر ڕایگەیاند،  لە ناوچەی جەبەل سه‌رده‌ لە نزیک فڕۆکەخانەی دێرەزۆر، مینێک کە پاشماوەی جەنگ بووه‌، لەژێر ئۆتۆمبێلێکدا كه‌ بە ڕێگاکەدا ڕۆشتن و ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گەنجێکی خەڵکی دێرەزۆر گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

تائێستا کۆی گشتی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه‌ لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و پاشماوەکانی تری شەڕی سوریاوه‌ کوژراون گه‌یشتوه‌ته‌ 101 کەس  کە 31 منداڵ و 7 كه‌سیان ژن بوون.

هه‌روه‌ها 111 كه‌س برینداربوون له‌و ژماره‌یه‌ 67یان پیاو 43 منداڵ و یه‌ك ژنی تێدابووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.