جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بەشی چاودێریی چڕ لە تەندروستیی هەڵەبجە دەکەنەوە و کار دەکەن بۆ بە نێودەوڵەتییکردنی فێستیڤاڵی هەنار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە كۆبووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، پشتیوانیی خۆمان بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و گەشتوکاڵ دەربڕی و داوامانکرد پلانێک ئامادەبکەن بۆ فراوانکردن و بە نێودەوڵەتییکردنی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، چونکە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاریی لە دەڤەرەکەدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا بڕیاریانداوه بە جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە داواکارییەکانی دامودەزگا ئیدارییەکانی سنوورەکە بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كردووه، کارئاسانیی زیاتر پێشکەش بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکەن و کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە باشتر دەکەن.