جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران لەبارەی پرسی ئاسایشەوە وەک خۆی ماوەتەوە و جێبەجێکردنی بەندەکانی بەردەوامیی هەیە.
جەبار یاوەر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا لیژنەیەکی باڵای هاوبەش کە نوێنەرانی ئێران، حکومەتی فیدراڵیی عێراق و هەرێمی کوردستانی تێدایە، بە شێوەیەکی مەیدانی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتننامە ئەمنییە دەکەن.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە پرسی پاراستنی سنوورەکان و ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران، بە یەکێک لە دۆسیە گرنگەکانی هاوسەنگیی ئەمنی لە ناوچەکەدا دادەنرێت و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی لەسەرە.