به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كه‌مپی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی زیانی پێگه‌یشتووه و كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی ئاسایی ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه تیڤی، بارانبارینی به خوڕی دوو ڕۆژی ڕابردووی ناوچه جیاكانی ڕۆژاڤای كوردستان، كاریگه‌ریی خراپیشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌مپی ته‌ڵایع كه ئاواره‌كانی سه‌رێكانی تیادا نیشته‌جێن، به‌و هۆیه‌وه قوڕ و لیته له نێو كه‌مپه‌كه دروستبووه و هاتوچۆی سه‌خت كردووه، هه‌روه‌ها زیانی به چه‌ند خێوه‌تێكی ئاواره‌كان گه‌یاندووه.
بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان، مانگی سوری كوردی و ئه‌مبوڵانسه‌كانیان گه‌یشتوه‌نه‌ته كه‌مپه‌كه و خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی ته‌ندروستییان پێشكه‌ش كردوون.
هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژاڤاش ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتونه‌ته كه‌مپه‌كه و هاوكاری و یارمه‌تیی پێویستیان به ئاواره‌كان پێشكه‌شكردووه.