ڕاستەوخۆ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا له‌ مەهاباد پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

لە ڕێگای سەردەشت – میراوا له‌ سنووری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.

حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، رووداوه‌كه‌ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پراید و بارهەڵگرێکدا بووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزان بوون و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

وتیشی، تیمەکانی فریاگوزاریی بنکەی 'نەڵاس'ـی سەردەشت دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کارە سەرەتاییەکانیان بۆ بریندارەکان ئەنجامداة تەرمی قووربانییەکانیشیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرد.

حەمید مەحبووبی دەڵێ، ئەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە سێ ئافرەت کە یەکێکیان دووگیان بووە و پیاوێک و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، برینداری ڕووداوەکە لە ناوەندی تەندروستیی ورمێ لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ماوەتەوە و برینەكەی سەختە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.