ڕاستەوخۆ

وڵاتان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن

reset font size increase font size

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، ئەمریکا و شەش وڵاتی عەرەبی، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان دەکەن.

نوسینگەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، راگەیەندراوێکی هاوبەشی هەریەک لە ئەمریکا، بەحرەین، ئوردن، كوه‌یت، قەتەر، سعودیە و ئیماراتی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەوەش هاتووە، ئەو هێرشە موشەکی و درۆنییانەی ئێران هەڕەمەکی و بێباکانەن و ژیانی هاوڵاتیانی سڤیلیان خستووەتە مەترسییەوە.

 و بە ئامانجگرتنی سڤیلەکان و ئەو وڵاتانەی کە تێوەنەگلاون لە. راگەیەنددراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەخت لە یەکدەنگیی خۆمان دەکەینەوە و رایدەگەیەنن، ئێمە یەکگرتوو دەبین بۆ بەرگریکردن لە هاوڵاتیان، سەروەریی و خاکمان، دووپاتی مافی خۆمان بۆ بەرگرییلەخۆکردن دەکەینەوە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.