ڕێکخراوی ئیمێرجنسی ئێران ڕایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ، هەشت هەزار و 810 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی ئیمێرجنسی ئێران، لە دەستپێکی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشت هەزار و 810 کەس لە پێنج پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە دوای تارانی پایتەختی ئێران، پارێزگای لۆڕستان بە دوو هەزار و 509 بریندار، ئیلام بە هەزار و 986 بریندار و کرماشان بە هەزار و 853 لە ریزبەندی دووەم، سێیەم و چوارەمین پارێزگا دێن.
ڕێکخراوی ئیمێرجنسی ئێران ئاماری 10 پارێزگای بڵاو کردووەتەوە کە هەر پێنج پارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تێدایە.
لەکۆی 20 هەزار و 24 برینداری 10 پارێزگاکە، هەشت هەزار و 810 برینداریان لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون.