سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تورکیا هەڵسەنگاندن بۆ هەموو لایەنەکانی ئەگەری ڕودانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.
ئێران و ئەمریکا سەرەتای ئەم مانگەوە دانوستانەکانیان دەستپێکردەووە، سبهینێش گهڕی سێیهمی دانوستانهكانیان له جنێف بهڕێوهدهچێت، بهڵام لەهەمانکاتدا هەڕەشەی شەڕیش لەیەک دەکەن.
تورکیا، کە ئەندامی ناتۆیە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیەوە سنورێکی هاوبەشی لەگەڵ ئێران هەیە، ڕایگەیاندووە دژی هەر دەستێوەردانێکی سەربازییە بۆ سەر ئێران و نایەوێت ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا بێت.
ئەنقەرە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ هەردوولا لە پەیوەندیدا بووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە دەکات.
سەرچاوەکە وتویەتی، تورکیاهەموو سیناریۆکان لەبەرچاو دەگیرێت؛ هەموو هەنگاوێك کە دەتوانرێت بنرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هاووڵاتانیان کاریان لەسەر دەکرێت.
هەروەها ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن تورکیا بەنیازە بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە بۆ ڕاگرتنی لێشاوی پەنابەران لەئەگەری شەڕدا.