ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەى مانگى ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابونەوەى هاوسەران تۆمارکراوە و زۆرترین حاڵەتیش لە شارى بەغداد بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەرجەم دادگا مەدەنییەکانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان لەو ماوەدا 23 هەزار و 640 حاڵەتی پێکهێنانى هاوسەرگیری و جیابونەوەى هاوسەرانیان تۆمارکردووە.
دەشڵێن، لەو ماوەدا 18 هەزار و 565 گرێبەستی هاوسەرگیری پێشکەشکراوە، کە تێیدا بەغداد بە هەردوو دادگاى کەرخ و ڕەسافەوە بە تۆمارکردنی 5 هەزار و 494 گرێبەست لە پلەی یەکەمدایە و پارێزگای نەینەواش لە پلەی دووەمدا دێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 5 هەزار و 75 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە و هەروەها دوو هەزار حاڵەت لە بەغداد تۆمارکراوە و پارێزگای بەسرەش وەک دووەم ناوچە بۆ جیابوونەوەی هاوسەران دێت.