ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ڕایگەیاندووە، ئێران هیچ مەبەستێکی بۆ بە ئامانجگرتن یان ململانێ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە نییە.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پزیشكیان گوتوشیه‌تی، وڵاته‌كه‌ی تەنها ئەو بنکانەی کە هێرش دەکەنە سەر ئێران به ئامانج ده‌گرن.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و بنكانه، لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوادایه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا مه‌سعود پزیشكیان له لێدوانێكیدا داوای لێبوردنی له‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو كرد، كه بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان لێیه و ئێران به هێرشی موشه‌كیی به ئامانجی گرتوون.