مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سۆران بەشداریی لە پرسەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند، "خوێنی شەهیدانمان بە هەدەر ناچێت و هێرشکردنە سەر پێشمەرگەش هیچ پاساوێک هەڵناگرێت".
مەسرور بارزانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، "مخابن، ئەمانە شەهیدی غەدر و خیانەتن، بەبێ هۆکار ئەم هێرشە کرایە سەر پێشمەرگە، بەهۆی خوێنی ئەم شەهیدانەیە، ئێمە بە سەربەرزی لە وڵاتی خۆمان دەژین، هیچ کات خوێنی شەهیدان بەخەسار نەچووە و ئەم جارەش بە خەسار ناچێت".
جەختیشیکردەوە، "هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ببێتە بەشێک لەو شەڕەی هەیە لە ناوچەکە".