ڕاستەوخۆ

قەتەر: 10 سیخوڕی سوپای پاسدارانمان دەستگیرکرد

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی قەتەر ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئه‌و وڵاته‌، دوو شانه‌ی سیخوڕییان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەبووە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، حەوت لەو تۆمەتبارانە "سیخوڕی ئێرانن کە ئۆپراسیۆنی سیخوڕییان ئەنجامداوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژێرخانی گرنگ و سەربازیی وڵاتەکە".

ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، سێ تۆمەتباری دیکەیان دەستگیرکردووە، كه‌ مەشقیان لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا، تۆمەتباره‌كان، دانیان بەوەدا ناوە، کە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە و ئۆپراسیۆنی سیخوڕییان ئەنجامداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.