پۆلیسی پارێزگای بەلوچستان بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشێکی چەکداریی گرووپی "جەیشولعەدل" بۆ سەر هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە شاری سەراوانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، سێ ئەندامی هێزەکانمان کوژران کە یەکێکیان ئەفسەرە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی یەکەی فریاگوزاری لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی ئەمنیدا.
دەشڵێن، دوای هێرشەکە، چەکدارەکان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون و هێزە ئەمنییەکان ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان بە مەبەستى دەستگیرکردنیان دەستپێکردووە.
هاوکات، دوایی ئەنجامدانى هێرشەکە گرووپی جەیشولعەدل لە تلیەگرام بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانى ئەم هێرشە ڕاگەیاندوە.