ڕاستەوخۆ

ئێران وەڵامی مەرجەکەی ترەمپ دەداتەوە: گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە

reset font size increase font size

کۆماری ئیسلامیی ئێران سووربوونی خۆی لەسەر داخرانی گەرووی هورمز ڕاگەیاند و وەڵامی مەرجەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە بۆ کردنەوەی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە.

جەلیل موحیبی، جێگری سەرۆکی کاروباری یاسایی لە ناوەندی توێژینەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، سەرقاڵی هەمووارکردنەوەی یاسای ناوخۆیی وڵاتەکەیانن بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز بە پێی ویستی خۆیان. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئیسرائیل پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی نەبێت، ئێرانیش پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان نابێت لەبارەی گەرووی هورمزەوە.

هاوکات، ئاژانسی فارس لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، تاوەکو سیاسەتە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام بن، گەرووی هورمز بە داخراوی دەهێڵنەوە و ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەک نادەن.

ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە هات، بەیانیی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو ڕاگرتنی ئۆپراسیۆن و هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکان بۆ سەر ئێران بەستراوەتەوە بە مەرجی دەستبەجێ کردنەوەی گەرووی هورمز.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.