ڕاستەوخۆ

بەهۆی خراپیی دۆخی ئابوورییەوە بە لێشاو مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستلەکار دەکێشنەوە

reset font size increase font size

چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و دەستلەکارکێشانەوە لەناو مامۆستایاندا دەستی پێکردووە، بە جۆرێک بە دەیان مامۆستا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ماڵئاواییان لە پیشەکەیان کردووە و هۆکارەکەیان بۆ سەختیی گوزەران، کەمیی مووچە و فشارە دەروونییەکان گەڕاندووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تێکڕای مووچەی مانگانەی مامۆستایان لەنێوان 20 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن تمەندایە، لە کاتێکدا هێڵی هەژاری لە سەرووی 70 ملیۆن تمەنەوەیە.

هاوکات بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیانە لە کاتێکدایە کە مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای ئەمنی لەسەر مامۆستایان هەیە، بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم 78 مامۆستا لە 20 پارێزگادا دەستبەسەر کراون، 30 مامۆستا بە زیاتر لە 40 ساڵ زیندانیکردن و 5 مامۆستاش بە کۆی 382 ملیۆن تمەن پێبژاردن سزادراون.

لە بەرامبەردا، ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی مامۆستایانی ئێران پشتگیریی خۆی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایان دەربڕیوە و هۆشداریی داوە لەوەی کە خاڵییبوونەوەی قوتابخانەکان لە مامۆستا و دابەزینی ئاستی بژێوییان، کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە و کەرتی پەروەردە بەرەو دۆخێکی مەترسیدارتر دەبات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.