کەناڵی عەرەبییە بڵاوی کردەوە کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە پڕۆسەی وەرگرتنەوەی چەک لە گرووپە چەکدارەکان دوابخەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو کەناڵە، قائانی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆکردنەوە و وەرگرتنەوەی چەک لەو گرووپانە لەم کاتەدا بە مانای "لێدانە لە ئێران" دێت.
هەروەها هۆشداریی ئەوەشی داوە که هێشتنەوەی سەرجەم چەکەکان تەنها لە دەستی دەوڵەتی عێراقدا، ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆنترۆڵکردن و سنووردارکردنی نفوزی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە پەیوەندییان بە کۆماری ئیسلامییەوە هەیە لە ناوچەکەدا.