جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کیمیابارانکردنی ناوچەکانی بالیسان و شێخ وەسان تاوانێکی گەورەی ڕژێمی پێشووی بە عس بوو دژ بە گەلی کورد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 39ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردی بالیسان و شێخ وەساندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیوویەتی، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەو تاوانە دەکەنەوە کە بەرانبەر بە کورد ئەنجامدرا لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە.
گوتووشیەتی، کیمیابارانکردنی سنورەکە تاوانێکی گەورەی ڕژێمی لەناوچووی بەعسبوو دژ بە گەلی کورد و ئەمڕۆ کە ئەو یادەدا دەکەنەوە و سەری ڕێز بۆ قوربانیان دادەنەوێنن.