ڕاستەوخۆ

لەبەر ڕەتکردنەوەی ستایشی خامنەیی؛ ئێران مامۆستایەکی ئاینیی ناسراوی بۆکانی لە مەلایەتی دوورخستەوە

reset font size increase font size

 

دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینی لە ئێران، نازناوی مەلایەتی لە مامۆستایەکی ناسراوی ئاینیی سوننە سەندەوە و لە پۆستی پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتێک دووریخستەوە، ئەمەش دوای ئەوەی رەتیکردەوە لە گوتارەکانیدا ستایشی عەلی خامنەیی، رێبەری پیشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم بڕیارە توندە دوای ئەوە هاتووە کە مامۆستا عوسمان رەتیکردووەتەوە لە گوتارەکانی رۆژی هەینیدا، هیچ ئاماژەیەک بە رێبەری کۆماری ئیسلامی بکات یان گوتارێک لەسەر کۆچی دوایی عەلی خامنەیی و ماتەمینی بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش بکات.

مامۆستا عوسمان زەکەری، وەک کەسایەتییەکی ئاینیی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتیی بەهێز و جێگەی متمانەی خەڵکی بۆکان و دەوروبەری دەناسرێت.

بڕیاری دوورخستنەوەشی، شەپۆلێک لە نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە، چاودێران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لێکەوتووەتەوە؛ ئەوان ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە هەڵمەتی گوشار و سەرکوتکارییەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی ئێران دژ بە مامۆستایانی ئاینیی سەربەخۆی سوننە لە ناوچە کوردییەکان دەبینن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان