شەوی چوارشەممە مەراسیمێکی یادکردنەوە و پرسەی زەهرا حەداد عادل، هاوژینی موجتەبا خامنەیی لە قوتابخانەی "فەرهەنگ" لە تاران بەڕێوەچوو، بەڵام ناوبراو لە مەراسیمەکەدا ئامادە نەبوو.
موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی، لە کاتی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەیت و بنکەی ڕێبەری لە ناوەندی تاران، لە چاوەکان ون بووە و نەبینراوە، لەو کاتەوە تەنیا چەند پەیامێکی نووسراو کە تایبەتە بە ئەو بڵاوکراونەتەوە.
زەهرا حەداد عادل، یەکێک بوو لە ئەندامانی خێزانی خامنەیی کە لە یەکەم ڕۆژی شەڕدا بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمریکاوە کوژرا.
ناوبراو کچی غولامعەلی حەداد عادل، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئێران بوو.
غولامعەلی حەداد عادل چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ـی شوباتی 2025ـەوە، کە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشکردنە سەر ماڵی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە تاران، چیدی چاوی بە زاواکەی نەکەوتووە و هیچ پەیوەندییەکی پێوە نەماوە.