ڕاستەوخۆ

دەستەی دەسپاکی و بانکی ناوەندی لەسەر وشککردنی سەرچاوەکانی قاچاخچێتیی پارە ڕێککەوتن

reset font size increase font size

محەممەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی فیدراڵیی دەسپاکیی عێراق و نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی، لەسەر وشککردنی سەرچاوەکانی قاچاخچێتی و بردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات ڕێککەوتن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەسپاکی، ڕۆژی پێنجشەممە (2ی تەممووزی 2026) محەممەد عەلی لامی لەگەڵ نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دەستەی دەسپاکی جەختی لە گرنگیی پشتپەستن بە "لێکۆڵینەوە داراییە هاوتەریبەکان" کردەوە، وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ شوێنپێهەڵگرتنی داهاتی تاوانەکانی گەندەڵی و ئاشکراکردنی ڕێڕەوەکانی.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە ڕێگەکانی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کرد، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی سیستمی دارایی، چەسپاندنی بنەماکانی شەفافییەت و دەسپاکی، و هاوکاریی دوولایەنە لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەبنە هۆی سنووردارکردنی تاوانەکانی گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و سەرپێچییە داراییەکان.

لامی جەختیشی لەسەر پێویستیی توندکردنەوەی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە و دەروازەکانی قاچاخچێتیی پارە کردەوە؛ بە شێوەیەک کە لە ڕێگەی یەکخستنی هەوڵەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە، بەشداربێت لە پاراستنی سامانی گشتی و بەهێزکردنی بنەماکانی دەسپاکی.

لای خۆشییەوە، نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ دەزگا چاودێرییەکان کردەوە، بەهۆی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییەی کە لەسەر پاراستنی سامانی گشتی، کەمکردنەوەی گەندەڵی و پێشێلکارییە داراییەکان هەیەتی، هاوكات دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانە بە سیستمی دارایی و چەسپاندنی پێوەرەکانی شەفافییەت بەپێی باشترین شێوازە دامەزراوەییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.