وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا تەنها لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە 200 بۆ 210 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رۆژانە هەناردە دەکەین.
حەیان عەبدولغەنی رایگەیاند، توانای بەرهەمهێنان لە وەزارەتەکەی رۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت، وەزارەتەکەی پلانی هەیە بیگەیەنێتە سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیلی رۆژانە، لەو بڕەش 200 بۆ 210 هەزاری نەوتی هەرێمی کوردستانە و لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی یاسای عێراق، پێویستە رۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت بۆ ئەوەی پارەی خەرجییەکان دابینبکرێت، کە تەنیا بۆ مووچە نزیکەی 9 تریلیۆن دیناری دەوێت.