ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، حکومەتی فیدراڵی جگە لە مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران، هاوكات بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبوهوه و لە راگەیەندراوێکدا دهڵێ، پرسی مووچە و شایستەدارییەکانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردوو.
دهشڵێ، پێویستە حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیش، لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ، بە پێی ڕێژەی 14.1ی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق، رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەرێمی کوردستان پابەندییە نەوتیی و داراییەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێکردووە، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمەوە بێ کەموکوڕی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کردووە.
لەبارەی ناردنی 120 ملیار دیناری مانگی دوو، جەخت دەکاتهوه لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە پێش هەر خەرجییەکی دیکە، بۆ ئەوەی هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی مووچەی مانگی دوو و مانگەکانی دیکە، بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێتەوە.