ڕاستەوخۆ

ژاپۆن ئەپێك بۆ ناساندنی سێكتەری گەشتیاریی كوردستان دروستده‌كات

reset font size increase font size

شاندێكی باڵای ئاژانسی هاریكاریی نێودەوڵەتیی جایكای ژاپۆنی بڕیاریاندا ئه‌پێك بۆ ناساندنی سێكته‌ری گه‌شتیاری له‌ هه‌رێم دروست بكه‌ن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شانده‌كه‌ سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستانی كرد و لەلایەن ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستە و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی دیوان پێشوازییان لێكرا.

بەپێی بڵاوكراوەی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، شاندەكەی ژاپۆن ئامادەیی تەواوی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش و هاوكاریكردنی دەستەی گەشتوگوزار.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، كۆمپانیایه‌كی ڕاوێژكاری لەگەڵ شاندەكەی جایكا هاتبوون و گوێیان لە داواكارییەكانی دەستە گرت بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری و پێشكەشكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ پرۆژەكان لەلایەن حكومەتی ژاپۆن.

 گوتیشی، لە كۆبوونەوەكە باس لەوەكرا، چۆن بتوانرێت هەرێمی كوردستان لەڕووی گەشتیارییەوە لەڕێگەی دیجیتاڵییەوە زیاتر بناسێندرێت، بۆ ئەم مەبەستەش جایكا ئەپێك دروستبكات بۆ ناساندنی سێكتەری گەشتیاریی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.