هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق نزیكبوه‌ته‌وه له كۆتایی، پشكی كوردیش له كابینه‌ی نوێ چوار پۆستی وه‌زارییه.
وه‌فا محه‌مه‌د، كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سۆمه‌رییه نیوز ڕایگه‌یاند، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پارتی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه یان دادیش ده‌درێت به یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی ژینگه یان ده‌درێته نه‌وه‌ی نوێ به‌هۆی ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، یان ده‌درێته هاوپه‌یمانیی سێ حزبه كوردییه‌كه، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كه به هه‌رسێكیان 10 كورسیان هه‌یه.
هەروەها ئاژانسی به‌غداد له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ڕایگه‌یاند، پارتی به نیازی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش بۆ خۆی وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ پارتی سه‌ربگرێت، نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و ڕه‌وتی هه‌ڵوێست بێ به‌ش ده‌بن له‌و وه‌زاره‌ته.