ڕاستەوخۆ

ناوەندی ئاماری ئێران: نرخی شتومەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دوو هێندە بەرزبوەتەوە

reset font size increase font size

نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران ئاشکرای دەکات کە شەپۆلێکی توندی هەڵاوسان و گرانی، گوشارێکی دارایی گەورەی لەسەر بژێوی خێزانەکان لە ئێران دروستکردووە.

بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، ئەم بارگرانییە ئابوورییە بە یەکسانی بەسەر جوگرافیای وڵاتەکەدا دابەش نەبووە و ناوچە کوردنشینەکان پشکی شێریان لەم تەنگژەیە بەرکەوتووە.

ماڵپەڕی "ئاتیە ئۆنلاین" بەپشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکان بڵاویکردەوە، پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرزترین ڕێژەی هەڵاوسانیان لەسەر ئاستی ئێران تۆمارکردووە.

 لە نێو سەرجەم پارێزگاکانیشدا، پارێزگای ئیلام لە پلەی یەکەمی گرانبوونی نرخەکاندا جێگیر بووە.

هاوکات، پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک سنە، کرماشان و لۆڕستان لە پلەکانی دوای ئیلام هاتوون لە ڕیزبەندییەکەدا.

ئامارەکان نیشان دەدەن کە خێزانەکان لەم ناوچانەدا ناچارن کاڵا و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بە نرخێک بکڕن کە بەراورد بە ڕابردوو زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە، ئەمەش هێندەی دیکە هێزی کڕینی هاووڵاتییانی کەمکردووەتەوە و مەترسیی قووڵتربوونی هەژاری لەو پارێزگایانەدا زیاتر کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.