ڕاستەوخۆ

کەنەکە: یەکێتیی نەتەوەیی پێویستی بە هەنگاوی کردەیییە

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕایگەیاند، پێویستە هێزە کوردییەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرژەوەندییە حزبییەکانیان وەلابنێن و هەنگاوی ڕاستەقینە بەرەو یەکڕیزی بنێن.

زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لەبارەی بەربەست و دەرفەتەکانی بەردەم یەکێتیی نەتەوەیی ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەکان بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان بخەنە لاوە و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد هزرێکی نەتەوەیی دابمەزرێنن.

زەینەب موراد ئاماژەی بەوەش کرد: "پێشتر گوشارەکانی هێزە هەرێمییەکان ڕێگر بووە لە بەردەم سازدانی یەکێتیی نەتەوەیی کورد، بەڵام لە ئێستادا ناوچەکە ڕووبەڕووی گۆڕانکاریی گەورە بووەتەوە و دەوڵەتان خاوەن هەمان هێزی پێشووی خۆیان نین، بەڵکو تەنیا بەدوای ئەوەوەن پێگەی هەنووکەیی خۆیان بپارێزن".

هاوسەرۆکی کەنەکە تیشکی خستە سەر گۆڕانی هاوکێشەکان و پێگەی نوێی کورد و گوتی: "گەلی کورد هەمان گەلی ڕابردوو نییە و ئیتر یەکێکە لە ئەکتەرە گرنگەکانی ناوچەکە، لەڕووی هێز و دیپلۆماسییەتەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە و خاوەن هێزی ژنان و گەنجانە".

زەینەب موراد جەختی کردەوە، گەر ئەم هێزانە یەکبگرن، ئەوا لەم قۆناغە نوێیەدا دەتوانرێت بە تەواوی یەکێتیی نەتەوەیی کورد پێکبهێنرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.