وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی هەشت و نۆ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان سەرجەم ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بۆ دابەشکردنی ئەو هاوکارییە ئەنجام داوە.
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش بکرێت.